سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (ساماریتان پێرس )ی ئەمەریکی دەکات
![](/media/6913/pm_barzani_receive_samartian_purse_charity_organization_delegation01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132699625010000000)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 5 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیشوازی لە شاندێکی ڕیکخراوی خێرخوازیی ئەمەریکی ساماریتان پێرس کرد.
شاندەکە کورتەیەکی چالاکی و پڕۆژە خێرخوازییەکانی ڕێکخراوەکەیان خستەڕوو کە ماوەی چەند ساڵێکە کاری خێرخوازی و فریاگوزاری لە هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا ئەنجام دەدەن. ئاماژەشیان بەوەدا کە ڕێکخراوەکەیان بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە هەرێمی کوردستان کە بە شانازییەوە بووەتە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا و پەناگەیەکی ئارامیشە بۆ ئاوارە وپەنابەران .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکەی کرد کە لە کاتی جیاوازدا پڕۆژەی خێرخوازیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .