سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی بەرەی ئاشتی و ئازادی دەکات
![](/media/6991/pm_barzani_meets_with_ahmed_al_jarba01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132703938530000000)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 10 ی تەمووزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی بەرەی ئاشتی و ئازادی کرد.
لە دیدارەکەدا دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا و ناوچەکە و هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی سوریا و پەیوەندییەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستانی سوریا و ئۆپۆزیسیۆنی سوریا تاووتوی کرا. جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا کرا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کە لە بەرژەوەندی پێکهاتە جیاوازەکانی سوریادا بێت .