پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشی و شادیدا بەسەر ببەن.
لەم ماوەیەدا، بەداخەوە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە ، بۆیە داوا لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەکەم، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆیان بپارێزن.
جەژنتان پیرۆز و کوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان