سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە یۆنان
![](/media/1689/prime_minister_masrour_barzani.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132596854380000000)
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان.
سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە و گفتۆگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەكانی ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بە تایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.