سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی لە ناحیەی روڤیا دانا
مەسرور بارزانی:
• دهستكهوتەکانی هه‌رێمی كوردستان لە قازانجی هه‌موو خه‌ڵكی عێراقدایە.
• هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕێكی ده‌ره‌كی بۆ بەرووبووم و به‌رهه‌می كوردستان ببینینه‌وه.
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 17 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیاری بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر لە پەتاتە لە ناحیەی روڤیای سه‌ر به پارێزگای دهۆك دان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا رایگەیاند: "ئه‌و جووتیاره‌ی په‌تاته یان گه‌نم ده‌چێنێت پێویسته له به‌رهه‌می خۆی دڵنیا بێت كه ساخ ده‌بێته‌وه، به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌بوو كه هیچ نیگه‌رانییه‌ك له لای جووتیاران نه‌مێنێت بۆ ئەوەی گرنگی به به‌رهه‌می خۆیان بده‌ن و جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ش گرنگی پێ بده‌ن".
لەبارەی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی بۆ ناردنی بودجه‌ی كوردستان، هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به ئابووری كوردستان، له‌وانه‌ش مووچه‌ی خه‌ڵك. حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت لە پێشخستنی باری ژیانی هه‌موو هاووڵاتییان له هه‌موو ئاسته‌كان،چونکە له كوردستان كه‌شێكی وا له ئارادایه بتوانین باری ئابووری به‌ره‌و پێش ببه‌ین، هیوادارم حكومه‌تی فیدراڵیش به‌ره‌و پیری داخوازی هه‌رێمی كوردستان بێت و بازاڕی عێراقیش به‌رووی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی باشتربوونی ئابووری عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی".
ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی هێژا.. گه‌له‌ك به‌خێربێن.. به‌خێرهاتنێكی تایبه‌تی باڵیۆز و کونسوڵی شانشینی هۆڵه‌ندا ده‌كه‌م.
خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم كه ئه‌مڕۆ لێره به‌شدارین بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌ی جووتیار، بۆ به‌روبوومی كشتوكاڵی، کە دروستكردنی ئه‌و كارگه‌یه بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانە.
ئه‌م جۆره پڕۆژانە بێگومان گه‌لێك گرنگ و ستراتیژین، بۆ پشتیوانیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵی و پێشخستنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
جێگه‌ی خۆیەتی سوپاسێكی تایبه‌تی كۆمپانیای جێبه‌جێكار بكه‌م (K.H کوردستان- هۆڵەندا) كه ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه كردووه به پشتیوانی شانشینی هۆڵه‌ندا، کە جێی ڕێز و پێزانینی ئێمه‌یه.
پار كه سه‌ردانی هۆڵەندام كرد و لە دیدارێكماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، بەڕێز مارك رووته باسمان له پشتیوانی به‌رنامه‌ی چاكسازی هه‌رێمی كوردستان و پێشخستنی ئابووری كوردستان کرد، به دڵخۆشییه‌وه به دەنگ داواكه‌ی ئێمه‌وه هاتن و هه‌موو ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ ئه‌وه پشتیوان و هاریكار بن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كه‌رتی كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت و هه‌موو كه‌رته‌كانی تر به‌ره‌و پێش بچن.
جارێكی دیكه سوپاسی شانشینی هۆڵه‌ندا ده‌كه‌م، نه‌ك ته‌نیا بۆ پشتیوانی پێشخستنی باری ئابووری له كوردستان، به‌ڵكو بۆ پشتیوانی به‌رده‌وامی ئه‌وان هه‌ر له شه‌ڕی داعش و تائێستا له پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان،و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە، به هه‌مانشێوه له چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئێمه هه‌موو ده‌زانین كه كه‌رتی كشتوكاڵ یه‌كێكه له بناغه سه‌ره‌كییه‌كانی پێشخستنی ئابووری هه‌ر وڵاتێك، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت ده‌بێته هۆكار بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی پیشه‌سازی، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت، بیستمان كه هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار بۆ جووتیار و كرێكاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره و ئەو پارێزگایه ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌وه پشتیوانییه‌كی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی كه خەڵكی ئێمه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و چیدیكه ناچار نه‌بین به‌رهه‌م و به‌روبوومی بیانی بهێنینه كوردستان، ئه‌وه‌ش پشتوانییه‌كی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی و كه‌رتی بازرگانی له كوردستان هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، ئه‌و جووتیاره‌ی په‌تاته یان گه‌نم ده‌چێنێت پێویسته له به‌رهه‌می خۆی دڵنیا بێت كه ساخ ده‌بێته‌وه، به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌بوو كه هیچ نیگه‌رانییه‌ك له لای جووتیاران نه‌مێنێت و گرنگی به به‌رهه‌می خۆیان بده‌ن و جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ش گرنگی پێ بده‌ن.
له خەمی ئه‌وه‌دا نه‌بن به‌رهه‌می ئه‌وان بۆ كوێ ده‌چێت و چۆن ساغ ده‌بێته‌وه، حكومه‌ت پشتیوان ده‌بێت بۆ وه‌رگرتن و ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌رو دۆست و ئه‌وروپاش هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕێكی ده‌ره‌كی بۆ به‌رهه‌می كوردستان ببینه‌وه، به سوپاسه‌وه هه‌نگاوی باش نراوه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش له‌سه‌ر ئه‌وه كاریكردووه سوپاسی ماندووبوونی ئه‌وانیش ده‌كه‌ین، بۆ زیادكردنی به‌روبوومی ناوخۆیی وه‌ك ئه‌وه‌ی باسمان كرد.
داواكاری من له جووتیارانی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه گرنگی به جۆری به‌رهه‌می خۆیان بده‌ن، ده‌مانه‌وێت كوردستان به جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ی بناسرێت، كه ئه‌و تام و چێژه‌ی له به‌رهه‌می كوردستان هه‌یه خه‌ڵكی دیكه بزانێت و ببێته هێمایه‌كی بازرگانی كه له دەره‌وه بفرۆشرێت.
جارێكی دیكه دووپاتی دەکەم کە جووتیاری ئێم پێویستە دڵنیا بێت حكومه‌ت پشتیوان ده‌بێت بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ئه‌وان و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بین، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌توانین لە ناوخۆ دروستی بكه‌ین له ده‌ره‌وه بهێنین، له هه‌مانكاتیشدا حكومه‌ت به‌رپرسه به‌رامبه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی نرخی به‌روبوومه‌كان بۆ هه‌موو هاووڵاتییان، داواكاری ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ین تا بتوانین ئابووری كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتووتر ببه‌ین.
لێره‌دا ده‌بێت بڵێم، رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی بۆ ناردنی بودجه‌ی كوردستان، هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به ئابووری كوردستان، له‌وانه‌ش مووچه‌ی خه‌ڵك.
حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت لە پێشخستنی باری ژیانی هه‌موو هاووڵاتییان له هه‌موو ئاسته‌كان، ئێستا له كوردستان كه‌شێكی وا له ئارادایه بتوانین باری ئابووری به‌ره‌و پێش ببه‌ین، هیوادارم حكومه‌تی فیدراڵیش به دەنگ داخوازی هه‌رێمی كوردستانەوە بێت و بازاڕی عێراقیش به‌رووی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی باشتربوونی ئابووری عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی.
ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست دێن، بێگومان سوود و قازانجی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ده‌بێت، جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له هه‌مووان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم.
دڵنیابن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆیه‌تی، و پێش ئێستا باسی ئه‌وه‌مان كرد ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵكی خۆمان دەڕهخسێنین. به پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی و هاریكاری دۆست و وڵاتانی دۆست، هه‌زاران هه‌لیكار بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره دهڕهخسنێرێت. ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌یه كه له‌و بواره كاریان كردووه.
جارێكی دیكه ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوادارم كوردستان هه‌میشه ئاوه‌دان بێت.