سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر دەکات
![](/media/6269/pm_barzani_receives_nasar_al_rubaihi01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132670241650000000)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر کرد بە سەرۆکایەتی دوکتۆر نەسار ئەلروبەیعی.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکومەتی فیدرالی تاووتوێ کرا، بەتایبەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكان دەستەبەر بكات .
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان كرا لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوسەنگیی و بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیارداندا لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ و دیموکراتدا .