سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەکات
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.
لە دیدارێکدا کە رەعد حەمودی سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە هاوکاری و هەماهەنگیی لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە بواری ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان و گرنگیی لە بەرچاوگرتنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە چالاکیی و ناوەندە وەرزشییە نێودەولەتییەکان .