پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یەکی ئایار
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی یەکی ئایار ، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ڕێز و پێزانینم بۆ ئەرک و ماندووبوون و هێزی بیر و بازووی کرێکارانی کوردستان هەیە کە لە دۆخێکی نالەباری ئابوورییدا ، بەردەوامن لە خزمەتکردنی کوردستان.
لەم بۆنەیەدا ، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان