سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکی دایەلۆگی مەنامە: هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته پەناگەیەکی سه‌قامگیر له ناوچه‌كه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی 19ی نۆڤێمبەری 2021 مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی (دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021) بەشداری پانێلێکی تایبەتی دەربارەی ئاسایش و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرد.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌شداریكردن له دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021 له پایته‌ختی به‌حره‌ین، به‌شداری له پانێڵێكدا كرد و دووپاتیكرده‌وه، چاکسازی لە هه‌رێمی كوردستان پرۆسەیەکی بەردەوامە و هەموو بوارەکانیش دەگرێتەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی پانێڵه‌كه‌یدا،سەرۆکی حکومەت ئاماژه‌ی به ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته پەناگەیەکی سه‌قامگیر له ناوچه‌كه، به‌ڵام وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان، بێ قوربانیدان نه‌بووه، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش، پێویسته كار بۆ سه‌قامگیری به‌رده‌وام بكه‌ین.
سەرۆکی حکومەت، هه‌روه‌ها گوتی: له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستیمان به میکانیزم و سیستەمێکی نوێی ئاسایشه، پێویسته وڵاتانی ناوچه‌كه له‌نێو ئەو سیستەمە نوێیەی ئاسایش‌دا بن له ناویشیاندا ئێران و گوتیشی: نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و سه‌قامگیری ئابووری، هۆكاری به‌رده‌وامبوونی هەڕەشە و مه‌ترسییه‌كانی داعش و تیرۆرن بە گشتی.
سه‌باره‌ت به پرسی كۆچكردنیش، سەرۆکی حکومەت ڕوونیكرده‌وه، كۆچكردن دیارده‌یه‌كی جیهانییه و له هه‌موو شوێنێك هه‌یه، به‌ڵام تۆڕی بازرگانانی مرۆڤ و هەندێ لایەنیش بۆ مه‌رامی سیاسی، بارزگانیان به هاووڵاتیانی ئێمه كرد و جه‌ختی كرده‌وه کە ئەوانەی کۆچیان کردووە بە ڕێگەیەکی یاسایی و بە ڤیزا چوونەتە بێلارووس و لە بەر نەبوونی ئاسایش یان لە برسان کۆچیان نەکردووە.
مه‌ترسی و كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانكاریی له كه‌شوهه‌وای زه‌وی، به‌شێكی دیكه‌ی پانێڵه‌كه‌ی سەرۆکی حکومەت بوو ، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردووه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌وامی گوته‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوو و پرسه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گوتی: له چه‌ند ساڵی رابردوودا ته‌نیا به 5%ی بودجه‌ی عێراق پرۆژه‌کانی کوردستان‌مان ئەنجام داوە، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه 95%ی بودجه‌ی عێراق چی لێهاتووە و له چیدا خه‌رج كراوه؟
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانیش، سەرۆکی حکومەت گوتی: ئیداره‌ی رۆژئاوا ، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كوردانی رۆژئاوا ناكات و نابێت به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كورد دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكات و دووپاتیكرده‌وه، ئێمه پشتیوانی دایەلۆگی كوردی – كوردی ده‌كه‌ین و گوتیشی: به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان و تاکڕەوی په‌كه‌كه، تا ئێستا گفتوگۆکان هیچ ئەنجامێکی نەبووە.