سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە لەگەڵ عەبدوڵلەتیف ئەلزەیانی وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن، تاووتوێ کرا.