سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان تاووتوی کرا.
چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان ، ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور،بارودۆخی سوریا و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.