سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: پشتیوانی له هه‌موو جۆره گفتوگۆیه‌كی ئاشتیانه ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ کێشەکانی ناوچه‌كه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕێواز فایەق ، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکی کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد و تیێدا باسی ئەوەی کرد کە ناوچه‌كه به گشتی و وڵاتی ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، به قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، ئێمه پێویسته له‌م كۆڕبه‌نده به ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوونه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه گرنگانه بكه‌ینه‌وه، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه، گوتیشی کە جگە لە كه‌شوهه‌وای سیاسی گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه و له زۆر ڕووه‌وه ده‌توانێت كاریگه‌ریی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان له ناوچه‌كه و وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بێت.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە یەکێک لە کێشە گرنگەکانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە كێشه‌ی ئاوە ، لەمبارەیەوە گوتی: کێشەی ئاو یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتاندا هه‌بێت، جگه له‌وه، ئێستا به قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تێده‌په‌ڕین، هیوادارین بتوانین له‌م قۆناغه‌ش، به سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربازبین و عێراق بۆ كه‌ناری ئاشتی ببه‌ین، پێویسته ئێمە به‌یه‌كه‌وه كاری بۆ بكه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌بینین گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش هه‌ن، له دروستبوونی هاوپه‌یمانیه‌تی و له ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان وڵاتان، كه ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كه و ئێمە پشتیوانی له هه‌موو جۆره گفتوگۆیه‌كی ئاشتیانه ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو له ناوچه‌كه‌ماندا.
لە کۆڕبەندەکەدا هەریەک لە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتاریان پێشکەش کرد و بۆچوونی خۆیان لە بارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و ناوچەکە خستەڕوو.
پاشان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکی تایبەتدا، وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی (مارتن چولۆڤ )ی دایەوە.
له باره‌ی پرسی كۆچبه‌رانه‌وه سەرۆکی حکومەت گوتی: بابه‌تی ئەو كۆچبه‌رانەی لە سەر سنووری بێلاڕووس- پۆڵەندان جێی نیگه‌رانی قووڵی ئێمه‌یه، سه‌لامه‌تی وتەندروستیی ئه‌و كۆچبه‌رانه بۆ من زۆر گرنگە و دەمانەێ دڵنیابین لە سەلامەتی و باشی بارودۆخی تەندروستییان. دیارە خه‌ڵكێكی زۆرن و له وڵاتانی جیاجیاوهن، کە هەندێکیشیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
"ئه‌و كۆچبه‌رانه ئازادانه كۆچیان كردووه"
سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتیشی: "به داخێكی زۆرەوە ئه‌و خه‌ڵكانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گرووپه‌وه،وەک بازرگانانی سیاسی و ئەوانەی بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن بەکارهێنراون.، هه‌ندێك خه‌ڵكی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه و لە بێلاڕووس ده‌ستیان هه‌یه له‌و قه‌یرانه. ئه‌و خه‌ڵكانه ئێره‌یان له‌ژێر هیچ فشارێك به‌جێنه‌هێشتووه، به‌ڵكو ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی زۆر یاسایی سه‌ردانی بێلاڕووسیان كردووه، هیچ هێڵێكی ئاسمانی گه‌شتكردنی قه‌ده‌غه نه‌كردووه، بەڵکو به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه گه‌شتیان كردووه کە ئامانجیان ئەوەیە لە ڕێگەی بێلارووسەوە بگەنە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
سەرۆکی حکومەت هه‌روه‌ها گوتی: به داخێكی زۆره‌وه كه‌شوهه‌وا له‌وێ زۆر سارده، هه‌ندێك وێنه و ڤیدیۆمان له‌سه‌ر شاشه‌كانه‌وه بینی، جێی نیگه‌رانی منه، به‌تایبه‌تی بارودۆخی منداڵه‌كان، ئه‌و منداڵانه بێ‌تاوانن و باجی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ده‌ده‌ن.
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی ئێمه په‌یوه‌ندیمان به هەموو دۆستەکانمانەوە كردووه، هه‌ر له به‌غداوه تا وڵاتانی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه، بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه داوامان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له لە لایەن ڕێکخراوە فریاگوزارییەکانەوە هاوكاری بگهیهنرێتە ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ گیریان خواردووه. ئه‌وه‌ی گرنگه لێره بیڵێم ئه‌وه‌یه، كه به داخێكی زۆره‌وه هه‌ندێك زانیاری هەڵە و ناڕاست بڵاوكراونەتەوە، پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئه‌وانه رۆیشتوون و بۆچی له‌وێن؟، به‌شێكی زۆریان به ئازادانه گه‌شتیان كردووه، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه رۆیشتوون، هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی ئارامه، ئاسایشی تێدایه بۆ ژیان، ئێمه ئێستا میوانداری زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره دەکەین، كه له وڵاتانی جیاجیاوه هاتوون. ئه‌وان بۆیە هاتوونەتە هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌ستیان به ئارامی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت خه‌ڵك به‌دوای ده‌رفه‌تی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت چونكه كێشه‌ی دارایی هه‌یه، ره‌نگه ئه‌مه ڕاست بێت، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی، خه‌تای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه.
سەرۆکی حکومەت روونیكرده‌وه، كه هه‌رێم و به‌غدا ساڵانێکی زۆرە كێشه‌یان هه‌بووه وهەیە، بۆ نموونە له ساڵانی 2020 و 2021 زیاتر له 12 مانگ بەشە بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه نه‌هاتووه،هەروەها قه‌یرانی دارایی و كۆرۆناش زیانێکی زۆری له ئابووری ئێمه‌ی دا، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی قه‌یران بوو، ده‌رفه‌تی كار كه‌مبووه‌وه، به‌غداش پاره‌ی نه‌ده‌نارد، ئێمه هه‌ڕەشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام سەرەڕای ئەمەش توانیمان درێژه به كاره‌كانمان بده‌ین و ده‌ست بكه‌ین به چاكسازی، به‌ڵێ ئێمه نه‌مانتوانی مووچه بە تەواوی بدەین به‌ڵام ئێمه مووچه‌مان دابه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستمان بوو، هه‌موو مانگێك توانیمان بڕێك پاره بده‌ین.
هه‌لی كار له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کارەکانی کابینەی نۆیەم و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "له‌وكاته‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیەم ده‌ستیپێكردووه، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 112 هه‌زار هه‌لی كارمان دروستكرووه، له كه‌رتی تایبه‌ت و پڕۆژه جیاوازه‌كان، به‌شێكیان حكومه‌ت دابینی كردووه، به‌شێكی دیكه كه‌رتی تایبەت دابینی كردووه، كه به سپۆنسه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، له راستیدا ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ خه‌ڵكی دیكه‌ش كار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، خه‌ڵك له ئاسیاوه، له فلیپین و چه‌ند شوێنی دیكه هاتوون و له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، خه‌ڵك هه‌یه له لوبنان، ئه‌فریقیا، توركیا، ئێران و له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و كاریان ده‌ستكه‌وتووه، برایانی عه‌ره‌ب هاتوون و كاریان ده‌ستكه‌وتووه، بۆچی خه‌ڵكی بیانی ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستان كاریان ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام خه‌ڵكی خۆمان نه‌یتوانیوه، به‌ڕاستی پرسه‌كه په‌یوه‌ندیداره به سرووشتی ئه‌و كاره‌ی خه‌ڵك ده‌یه‌وێت، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت كارێكی باشت ده‌ستبكه‌وێت، ده‌بێت به‌دوای ده‌رفه‌تی جیاوازدا بگه‌ڕێی، خوازیارم بابه‌ته‌كه بۆ خه‌ڵكی روون بێت.
گوتیشی: "ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیدا كارده‌كه‌ین، هه‌ندێك ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه، خه‌ڵکێك بیه‌وێت بگەڕێتەوە، ده‌یانهێنینه‌وه".
"كابینه‌ی نۆیه‌م چاكسازیی نه‌كردبا، دهڕووخاین"
دەربارەی هه‌لی كار و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت گوتی: "ده‌مه‌وێت هه‌ندێك شت روونبكه‌مه‌وه، نامه‌وێت بڵێم لێره دۆخەکە زۆر زۆر باشه، ئێمه هێشتا كێشه ئابووریمان هه‌یه، كێشه‌ی ئه‌منیشمان هه‌یه، ئاستەنگ و به‌ربه‌ستی گه‌وره رووبه‌ڕووی هه‌رێم دەبنەوە، به‌ڵام ئێمه به‌شێكی دابڕاو نین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی تێدایه.
گوتیشی: به‌ڕاستی ئێمه توانیومانه له چركه‌ساتی زۆر قورس‌دا وه‌كو هه‌رێمی كوردستان بمێنینه‌وه، ده‌مه‌وێت بڵێم، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ئێمه زۆر قورس بووه، ئه‌گه‌ر ئێمه چاكسازیمان نه‌كردبا، ئه‌وكاته ئێمه دهڕووخاین و نه‌ده‌ماین، ئێمه هەموو هەوڵێکمان خستەگەڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كی باشترمان هه‌بێت و ده‌رفه‌تی كاری زیاتر دروستبكه‌ین، كردیشمان و هه‌وڵمانداوه ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ن و چاره‌سه‌ر نه‌كراون، چاره‌سه‌ر بكرێن.
"به‌غدا هه‌رگیز %17ی بودجه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه"
لەبارەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، چه‌ندینجار دیش ئاماژەم پێداوە کە هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز 17% بودجه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه بارودۆخی ئابووری زۆر باش بووه و خەڵکێک دەڵێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌دا 17ی وه‌رگرتووه، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە هه‌رگیز حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌و رێژه‌یه بودجه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیكرده‌وه، کە هه‌ر رێژه‌یه‌كی بودجە بۆ هه‌رێمی كوردستان نێردراوە، له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوون و لێکدانەوەی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدرال بووه، بۆیە هه‌رێمی كوردستان تەنانەت 13%یشی وه‌رنه‌گرتووه. بەڵکو كه‌متر بووە له 5%ی بودجه‌ی عێراق.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به وڵاتانی دراوسێ، كه له سووریاوه ده‌ستی پێكرد، به‌تایبه‌ت بابه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به‌شار ئه‌سه‌د مایه‌وه و من ناتوانم ئه‌و بڕیاره بده‌م، كه ئه‌و له شه‌ڕدا براوه‌بوو یانیش دۆڕاو، ئه‌و مایه‌وه.. ئه‌و شه‌ڕی كرد و دۆخی ئێستای سووریاش ئه‌وه‌یه، كه ئێستا ئه‌و سه‌رۆكه، پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه، كه داهاتووی سووریا چۆن ده‌بێت؟! ئێمه وه‌ك دراوسێیه‌كی سووریا، ده‌مانه‌وێت ئاسایش و سه‌قامگیری له‌و وڵاته هه‌بێت، چونكه دۆخی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراقیش ده‌بێت".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگه، دانیشتوانی كوردن له‌و وڵاته و ئێمه ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت، هه‌وڵمان داوه فاكته‌ری خێر بین بۆ ئه‌وه‌ی ململانێ و ناكۆكییه‌كانیان له نێواندا كه‌م بكه‌ینه‌وه، بتوانین دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌رێكی سیاسی ئاشتیانه له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان بخوڵقێنین، چونكه له سووریا ته‌نها رژێمی ئه‌و وڵاته نییه، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئێران، توركیا و رووسیاش هه‌ژموونیان له‌و وڵاته هه‌یه و به‌شێكن له هاوكێشه‌كه، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاره‌سه‌رێكی به‌رده‌وام له‌و وڵاته هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌سه‌ر دۆخی سووریا رێك بكه‌ون، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت هه‌ر رێككه‌وتنێك كه له سه‌ر ئایندهی سووریا بكرێت، له‌سه‌ر حیسابی هیچ پێكهاته‌یه‌كی ئه‌و وڵاته نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت رێككه‌وتنێك هه‌بێت، كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك له‌به‌رچاو بگرێت".
ده‌سه‌ڵاتی ئێستای رۆژئاوای كوردستان درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه
له‌وه‌ڵامی پرسیاری مانه‌وه یان گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردانی سووریا کە په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیکردەوە کە خەڵکێکی کەم نه‌بێت نەگەڕاونەتەوە، به‌ڵکو زۆربه‌یان ماونه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، ئه‌وان به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ڕایان كرد، به‌ڵام مانه‌وه‌یان به‌هۆی شه‌ڕی داعش نییه، به‌ڵكو ئه‌وان پێیانوایه ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌ن و ئه‌وان هه‌ست به ئارامی ناكه‌ن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕۆژئاڤا ،بۆیه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه. گوتیشی ئه‌وان دڵنیانین لە داهاتووی خۆیان و پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، چی له داهاتوودا چاوه‌ڕێیان ده‌كات، ئایا پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه یان نا، ئایا بمێننه‌وه یان نا، ئایا چاره‌نووسی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان له‌نێوان وڵاتانی زلهێز چی ده‌بێت؟، واتا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی لێره‌یه، دڵنیا نین كه بگه‌ڕێنه‌وه چی‌یان به‌سه‌ر دێت، بۆیه ناگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی پێگه‌ی هه‌رێم
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی جه‌ختیكرده‌وه کە ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگه و ئێمە لە گەڵ چارەسەری ئاشتیانەین، كه ببێتە مایه‌ی به‌هێزكردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و کە هه‌موو لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدار بن و مافەکانی هەمووان پاێزراو بێت.
گوتیشی: ناوچەکە به‌ده‌ست ناكۆكی و ململانێی سیاسییه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كانی وڵاتاندا هه‌یه، ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخێكی سه‌لامه‌تتر له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بكرێت، ئه‌وا پێویسته بیر له سیسته‌مێكی باشتر و په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێزگرتن له سه‌روه‌ری یه‌كتر بكرێته‌وه.