سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی بەریتانی - عێراقی دەکات
![](/media/8780/img_5845-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190330000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 27ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی بەریتانی - عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارۆنێس نیکلسن کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییەکانی ئەنجومەنەکەیان خستەڕوو بەتایبەتی دوا کۆنفرانسیان کە لە شاری دوبەی ئەنجامدرا، کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و کارکردن بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، دووپاتیشی کردەوە کە ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی گرنگ لە ناوچەکەدا.