پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ژمارەیەک پێشمه‌رگەی قاره‌مان لە شه‌وی ڕابردوو لە سنووری کوڵەجۆ، كه لەکاتی بەهاناوەچوونیی هاو‌سه‌نگه‌ره‌كانیانشه‌هید بوون، زۆر خه‌مباری كردم، هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و داواكارم له خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشتشاد بکات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
ئێمه چەندین جار هۆشداریمان داوە لەبارەی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و خۆڕێكخستنەوەیان بە تایبەتی لە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدرارەی هەرێم، كه سوودیان لەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ی لەو ناوچانە هەیە وه‌رگرتووه و بوونەتە مەترسییه‌كی جدی بۆسەر ئاسایش و دانیشتووانی ناوچه‌كه، بۆیه‌ش پێویسته په‌له بكرێت له كاراتركردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هێزەکانیپێشمەرگە و سوپای عێراق، به هه‌ماهه‌نگی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانە پڕبکرێتەوه، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەمان ڕاسپاردووە کە ئامادەکاری زیاتر بکەن و ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردن‌و نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ڕێگری‌کردن لە زیانگەیاندن بە هێزەکانی پیشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان