سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کرد و دەنگی خۆی دا.
سەرۆکی حکومەت دوای پرۆسەی دەنگدان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی “ ئه‌مڕۆ به‌شداربووین لە دەنگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاندیده‌ی بڕوامان پێیه‌تی کە بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی ئێمە بكات له په‌رله‌مانی عێراق. گوتیشی: خوازیارین پڕۆسه‌كه له كه‌شێكی ئاسایی و بەخۆشی تێپه‌ڕێت و هیوادارین ئهوانەی مەرجەکان و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بتوانن ده‌نگ بده‌ن و هەڵبژاردن بە سەلامەتی و خۆشی تێپەڕێت”.