سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانلێکەوتووانی شاری زێڕین و گوندی کۆری بەسەردەکاتەوە
![](/media/8340/whatsapp-image-2021-10-31-at-65648-pm.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190300000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئهمڕۆ یەکشەممە ٣١ى ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سهرۆکی حکومەتی ههرێمی کوردستان، سەردانی شاری زێڕین و گوندی کۆری لە دەوروبەری شاری هەولێر کرد و زیانلێکەوتووانی لافاوی دوێنێی لە هەردوو شوێنەکە و ڕێوشوێنی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای دەستخۆشی لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت ، بۆ بەهاناوەچوونی خێرای زیانلێکەوتووان ، ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هاوکاریی و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە.
سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە بەرپرسانی حکومەت پێویستە هەمیشە خزمەتکاری خەڵک بن و ئەوەی لە تواناشماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک درێغی ناکەین.