سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەڤەری گەرمیان دەکات و سایلۆی کەلاریش دەکاتەوە
مەسرور بارزانی :
- دەڤەری گەرمیان قوربانییەکی زۆری داوە و هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی قوربانیدانی گەلەکەمان بووە.
- بۆ من جێی پرسیاره بۆچی تا ئێستا خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی گه‌رمیان نه‌كراون.
- له‌سه‌ر ئه‌وه سوورین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكومه‌ت، به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا بسه‌پێنین. ئه‌مه سه‌روه‌ریكردنی یاسایه و خۆسه‌پاندن نییه.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 7 ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی لە شاری کەلار کرد و لە گەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە گوێی لە داخوازیی و پێشنیارەکانی بەرپرسانی ئیداری دەڤەرەکە گرت و دووپاتیکردەوە کە دەڤەری گەرمیان قوربانییەکی زۆری داوە و خاوەنی هەزاران شەهید و ئەنفالکراوە و هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی قوربانیدانی گەلەکەمان بووە و ڕووبەڕووی دەیان کارەسات و کۆمەڵکوژی و ئەنفال و جینۆساید بووەتەوە، بۆیە ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە خزمەتکردنی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە ئەرکی هەرە لەپێشی خۆمان دەزانین و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ئەم دەڤەرە.
پاشان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا سایلۆی کەلاری کردەوە کە بە بە کوژمەی 21 ملیار دینار دروستکراوە و توانای عەمبارکردنی 40 هەزار تەن گەنمی هەیە و دەتوانرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ گەنمی تێدا هەڵبگیرێت . هەروەها توانای تێستکردن و دیاریکردنی جۆر و کوالیتی گەنمی هەیە.
سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند، گه‌رمیان بێ ناز بووه و بۆ من جێی پرسیاره بۆچی تا ئێستا خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی گه‌رمیان نه‌كراون و ئه‌مڕۆ زۆرترین داواكاری كه كراوه بابه‌تی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی بووه. هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر ئه‌وه سوورین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكومه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا بسه‌پێنین.
سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتیشیكرده‌وه، ناكرێت هیچ به‌شێك له كوردستان بمێنێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیراده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له باره‌ی قوربانیدانەکانی دەڤەری گه‌رمیانه‌وه گوتی: گه‌رمیان پشكی شێری به‌ركه‌وتووه له قوربانیدان و به‌رگریكردن له خاكی كوردستان و خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیده و رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال بووه‌ته‌وه و ئه‌ركی هه‌موومانه خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كان بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی سایلۆی گه‌رمیانیش گوتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێكه له ستراتیجی حكومه‌تی هەرێم بۆ درووستكردنی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز و دابینکردنی ئاسایشی خۆراكی هه‌رێم کە ده‌بێته ژێر خان بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری له كوردستاندا، چونكه ئه‌گه‌ر كشتوكاڵ پێشبكه‌وێت پیشه‌سازی و بازرگان‌یش ده‌بووژێته‌وه و ستراتیژی حكومه‌ت بنیاتنانی پڕۆژه‌ی گه‌وره و فره‌چه‌شن كردنی سه‌رچاوه‌ی داهاته.
هه‌روه‌ها گوتی: گه‌رمیان هه‌میشه پێشه‌نگ بووه له به‌رگریكردن له كوردستان و خۆڕاگری خه‌ڵكی گه‌رمیان وایكردووه هه‌موومان پێتان سه‌ربه‌رز بین و خۆمان به قه‌رزاری ئێوه بزانین.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت له‌و سنووره گوتی: له سه‌ره‌تای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم 126 ملیار دینارمان بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر و ستراتیجی له گه‌رمیان ته‌رخان كردووه، چه‌ندین پڕۆژه ئێستا لە جێبەجێکردندان وەک رێگه‌ی كه‌لار – كفری و كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان کە هیوادارم به زوویی ته‌واو بكرێن . جیا لەم پڕۆژانەش، 16 ملیار دیناری دیكه بۆ 19 پڕۆژه‌ی دیكه خه‌رج ده‌كه‌ین. ئێمه هه‌رچی بكه‌ین بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه‌مه. چونكه گه‌رمیان به گشتیی دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه زیاتر خزمه‌تیان بكه‌ین.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پڕۆژەیەکی گرنگی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای گەرمیانە کە لە لایەن کۆمپانیای ئەگریکۆی Aggreko ی بەریتانی دروستکراوە کە توانای بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتە و گازی فلێری تێدا بەکاردەهێنرێت و یەکەم وێستگەی دۆستی ژینگەیە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان و یەکەمجارە گەرمیان ببێتە خاوەن وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا . هەروەها هەر لەم ماوەیە وەزارەتی کارەبا کارەبای نیشتمانی گەیاندووەتە چەندین گوندی سنووری گەرمیان.
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، داواكارییه‌كانی نوێنه‌رانی یه‌كه ئیدارییه‌كان خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی بووه و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: گوێم له داواكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان گرتووه و زۆر له كه‌موكورتییه‌كان خزمه‌تگوزاری زۆر بنه‌ڕه‌تین، ئه‌وه‌ی پرسیاره بۆچی تا ئێستا ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه نه‌گه‌یه‌ندراونه‌ته خه‌ڵك.
گوتیشی: ئێمه هه‌موومان فه‌رمانبه‌رین، هیچ منه‌تێكی تێدا نییه ئه‌گه‌ر ئێمه به خه‌می خه‌ڵكی خۆمانه‌وه بێین و ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین. هیوادارم هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له حكومه‌تدان له خزمه‌تی هاووڵاتیان بن و ئه‌ركه‌كانیان به جددی جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كان گوتی: هه‌ندێك له داواكارییه‌كان یاسایین، وه‌كو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و ناوچانه‌ی له رووی ئیداره‌وه سه‌ر به گه‌رمیانن و وه‌ك یاسا سه‌ر به پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه وه‌ك حكومه‌ت و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ده‌چنه به‌غدا، به‌شێكی زۆری ئه‌و پرسانه په‌یوه‌ندییان به په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵه‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبژێرین كه به جددی له خه‌می ئازار و به‌دیهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بن.
لە به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت، باسی له ستراتیجی حكومه‌ت بۆ خزمه‌تی كوردستان كرد و گوتی: حكومه‌ت له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌ركی هه‌یه و سه‌رتاسه‌رییه. به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته بتوانێت چۆنێتی رێكخستنی كاروباره‌كان بگرێته ده‌ست.
گوتیشی: له‌سه‌ر ئه‌وه سوورین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكومه‌ت، به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا بسه‌پێنین. ئه‌مه سه‌روه‌ریكردنی یاسایه و خۆسه‌پاندن نییه. ناكرێت هیچ به‌شێك له كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئیراده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات. هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان به شێوه‌یه‌ك رێك‌بخرێن كە حكومه‌ت بتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌و سنوورانه بكات و داهاتیان بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه. هه‌وروه‌ها هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه گه‌رمیان بێ‌ناز نه‌مێنێت، ئه‌و ماوه‌یه‌ی گه‌رمیان بێ‌ناز بووه، ئه‌ركی قورس‌تر ده‌خاته ئه‌ستۆمان كه زیاتر خزمه‌تیان بكه‌ین و ئه‌وه‌ی له توانای حكومه‌تدا بێت به دڵنیاییه‌وه بۆتان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه‌شكرد، به‌غدا مافەکانی هه‌رێمی كوردستانی پێشێلكردووه و گوتی: به‌شێكی زۆری مافه‌كانی ئێوه له به‌غدا پێشێلكراون و پێویسته ئه‌و شه‌ڕه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و پێویسته نوێنه‌رانی ئێمه له به‌غدا به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بن، هه‌روه‌ها پێویسته نوێنه‌ره‌كانمان به‌یه‌كه كار بكه‌ن و هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بده‌ن. ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ده‌چنه به‌غدا پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌نه‌وه، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ن و قه‌ره‌بووی ئه‌نفالكراوان بكرێته‌وه.
له كۆتایی گوتاره‌كه‌شیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م، به قه‌ناعه‌تێكی ته‌واو ئه‌و نوێنه‌رانه هه‌ڵبژێرن، كه به‌ڵێنه‌كانیان بكه‌نه كردار و بتوانن خزمه‌ت بكه‌ن. ئه‌و نوێنه‌رانه هه‌ڵبژێرن كه خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و خه‌ڵكی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێشتا قه‌یرانی ئابووریمان ماوه و بابه‌تی په‌تای كۆرۆنا به‌رده‌وامه و داواتان لێده‌كه‌م هاوكاری حكومه‌ت بن و حكومه‌ت جیاواز نییه له ئێوه و حكومه‌ت و هاووڵاتی به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن وڵات به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شتر و سه‌قامگیرتر به‌رن.