سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی خەڵات دەکات
. زانست و خوێندن هێزە.
. هیوادارم خوێندن تەنیا له پێناو خوێندن نه‌بێت و بۆ ئه‌وه بێت بتوانن له ڕێی خوێندنه‌وه ، وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دانتر بكه‌ن و ژینگه‌یه‌كی باشتر بڕه‌خسێنن.
. نیشتمانپه‌روه‌ر و ژیاندۆستی و ژینگه دۆست بن.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی خەڵات کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا ، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای پیرۆزباییكردن له قوتابیان، سوپاسی بنه‌ماڵه‌ی قوتابییه‌كان و مامۆستایانی كرد و ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان، پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان په‌كی نه‌كه‌وت، جەختیشی لەوە کردەوە کە ته‌نیا خوێندنه داهاتووی وڵات رۆشن ده‌كاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ، سه‌رۆكی حكومه‌ت پشتیوانی خۆی بۆ پێشخستن و گه‌شه‌كردنی كه‌رتی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و داوای له قوتابیيان كرد، نیشتمانپه‌روه‌ر و ژیان دۆست و ژینگه دۆست بن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: خۆشحاڵم كه ئێوه خۆتان ماندوو كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزترتان هه‌بێت ، چونکە زانست و خوێندن هێزن. هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارم خوێندن له پێناو خوێندن نه‌بێت و بۆ ئه‌وه بێت بتوانن له ڕێی خوێندنه‌وه ، وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دانتر بكه‌ن و ژینگه‌یه‌كی باشتر بڕه‌خسێنن ، چونکە ئێوه ده‌توانن له داهاتوودا، ببنه سه‌ركرده و رێبه‌ر و مامۆستای باش بۆ نه‌وه‌كان.
سەرۆکی حکومەت ، داوای له قوتابیان كرد، له‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانی داهاتوودا سێ شت له‌به‌ر چاو بگرن ئەوانیش: نیشتمانپه‌روه‌ری و ژیان دۆستی و ژینگه دۆستی.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: به‌داخه‌وه به هۆی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی، نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست كارنامه‌مان له بواری په‌روه‌رده جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام به‌و ههلومهرجهشهوه، خوێندن نه‌وه‌ستا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له گرنگیدانی زیاتر به كه‌رتی په‌روه‌رده ، چونکە ئه‌مڕۆ خوێندن توانای داهاتووی وڵاته‌كه‌مان پیشان ده‌دات ، بۆیە به‌رده‌وام ده‌بین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی به‌رده‌وامی مامۆستایان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی مه‌ترسی په‌تای كۆرۆنا دووپاتیكرده‌وه، كه مه‌ترسییه‌كانی ئەو په‌تایه كۆتایی نه‌هاتووه و داوایكرد، هاووڵاتیان ڤاكسین وه‌ربگرن و گوتی: تكاتان لێده‌كه‌م ماسك ببه‌ستن و خۆتان بپارێزن.