سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری زاخۆ عەریف دەروێش سندی دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ شەممە ٣٠ى ئۆکتۆبەری ٢٠٢١مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له بنەماڵەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر و کەسایەتی ناسراوی زاخۆ، عەریف دەروێش سندی کرد.
سه‌رۆکی حکومەت، هاوخه‌می خۆی بە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگە خەباتکار و نیشتمانپەروەرە گەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن، گیانی خوالێخۆشبوو، به بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵە و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، بنەماڵەی عەریف دەروێش سندی، سوپاس وپێزانینی خۆیان بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکومەت دەربڕی .