سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
![](/media/8130/photo_2021-10-14_15-56-23-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190300000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ىئۆکتۆبەری ٢٠٢١مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و ڕۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانی لە پشتگیریکردن و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرز نرخاند. هەردوولا خوازیاربوون کە حکومەتی داهاتووی عێراق، حکومەتێکی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو پێکهاتەکان و هاووڵاتییانی عێراق بکات.