سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوولی 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد فەزلولباری باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پێشخستنی پەیوەندییەکانی بەنگڵادێش لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی بەنگلادێش، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ ڕەوەندی بەنگلادێشی لە هەرێم و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.