Skip to the content

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان: پەروەردە و خوێندن به‌شێكی گرنگن له‌و پرۆسه‌ چاكسازییه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات.

 

  • پەروەردە و خوێندن بهشێكی گرنگن لهو پرۆسه چاكسازییهی كه حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهنجامی دهدات.
  • ئامانجمان ئهوهیه قوتابیانی كوردستان فێری ئهو پسپۆری و شارهزاییه بن كه بۆ بازاڕهكان و سهقامگیری كوردستان پێویسته.
  • بەنیازی پێكهێنانی دهستهیهكین بۆ ههڵسهنگاندن و متمانه بهخشین به دام و دهزگا ئهكادیمییهكان، كه پێیدهگوترێت (دهستهی نیشتمانی متمانهبهخشین - National Accreditation Body)

 

 

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 19 ی ئەیلوول، کاتژمێر 9:00 بەیانی،بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو .

 

لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ماوهی دوو ساڵدا رووبهڕووی چهندین قهیران بووهوه، بەڵام نەوەستاین و درێژەمان بە چاکسازی دا . سهرۆكی حكومهت، راشیگهیاند، كه دهستهیهك بۆ ههڵسهنگاندن و متمانە بەخشین بە دام و دهزگاكانی پهروهرده و خوێندن له ههرێمی كوردستان دروست دهكرێت بۆ ئهوهی ههڵسهنگاندن بۆ دۆخی ئهو سێكتهره بكات و خاڵه به هێز و لاوازهكانی دیار بكات.

سهرۆكی حكومهت گوتیشی رێبهرانی داهاتووی گهلهكهمان، له رێگهی پهروهردهیهكی دروست و پێشكهوتوو دروست دهبێت".

ئەمەش دەقی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:

 

زۆر خۆم به خۆشحاڵ دهزانم بهشدارم لهم كۆنفرانسه گرنگه، كه تایبهته به گهشهپێدانی بواری پهروهرده و فێركردن له ههرێمی كوردستاندا، لێرهدا ههوڵدهدهم تیشك بخهمه سهر ستراتیژیهتی حكومهتی ههرێمی كوردستان، تایبهت به كهرتی پهروهرده و فێركردن، له كارنامهی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهمان بهوهدا كه گرنگییهكی تایبهت به بواری پهروهرده و خوێندنی باڵا دهدهین، كار دهكهین بۆ پێشخستن و بهرزكردنهوهی ئاستی زانكۆ و پهیمانگاكان، بۆ باشتركردنی دۆخی خوێندن به گشتی له ههرێم.

 

بێگومان نابێت له بیرمان بچێت كه دوو ساڵی رابردوو بههۆی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا و قهیرانی ئابووری، بهداخهوه دۆخێكی نائاسایی هاته ئاراوه، بهڵام لهگهڵ ئهوهش نهوهستاین و بهردهوام بووین و درێژهمان به چاكسازییهكان دا له ههموو بوارهكان.

 

لهسهر پلانی خۆمان بهردهوامین بۆ ههمهجۆركردنی سهرچاوهكانی داهات، كه بێگومان بههۆی ئهو چاكسازییانهوه توانیمان ئهو قهیرانانه تێپهڕێنین، ئێمه ههوڵێكی زۆر دهدهین و كار دهكهین بۆ ئهوهی سیستمی پهروهرده و خوێندنی باڵامان به ئاستێك پێشبخهین، كه گونجاو بێت لهگهڵ پێشكهوتنهكانی سهدهی 21، كه ئامانجمان ئهوهیه قوتابیانی كوردستان فێری ئهو پسپۆری و شارهزاییه بن كه بۆ بازاڕهكان و سهقامگیری كوردستان پێویسته، بۆ ئهوهی ههم یارمهتیدهربێت بۆ دۆزینهوهی ههلیكار و كهمكردنهوهی رێژهی بێكاری، ههمیش پاڵپشتێكی بههێزبێت بۆ گهشهپێدانی ئابووری و ئارامی وڵاتهكهمان.

 

بێگومان سیستمی پهروهرده پهیوهسته به قوتابی و مامۆستا و خهڵكی ئهكادیمی، بۆیه پێویسته له چاكسازیكردن له پهروهرده و خوێندنی باڵا، سهرنج و تێبینی و پێشنیازی ههموو ئهو لایهنانه لهبهرچاو بگیرێت، من ههمیشه لهو باوهڕهدام كه رێبهرانی داهاتووی گهلهكهمان له رێگهی پهروهردهیهكی دروست و پێشكهوتوو دروست دهبێت، كه بنهمای بنیاتنانی كۆمهڵگهیهكی تهندروسته، كۆمهڵگهیهك كه مرۆڤی نیشتمانپهروهر و ژیاندۆتسمان بۆ دروست بكات، پێویسته ئامانجی سهرهكی له خوێندن تهنیا بهدهستهێنانی بڕوانامه نهبێت، بهڵكو ئامانجی سهرهكی فێربوون و بهرزكردنهوهی ئاستی رۆشنبیری و كولتووری كۆمهڵگه بێت.

 

وهك بهشێك له پرۆسهی چاكسازی له بواری پهروهرده و فێركردن، ئێمه به نیازی پێكهێنانی دهستهیهكین بۆ ههڵسهنگاندن و متمانه بهخشین به دام و دهزگا ئهكادیمییهكان، كه پێیدهگوترێت (دهستهی نیشتمانی متمانهبهخشین - National Accreditation Body)، كه كاری ئهو دهستهیه بهخشینی دانانی ههڵسهنگاندنی دام و دهزگا ئهكادیمییهكانه، بهپێی ستانداره نێودهوڵهتییهكانی خوێندن به ئامانجی پێشخستنیان و دانانی پلانێكی ستراتیژی، بۆ چارهسهركردنی ههموو كێشه پهیوهندیدارهكان به بواری پهروهرده و خوێندن، دهكرێ ئهو دهستهیه ببێته نموونهیهكیش بۆ سهرتاسهری عێراق.

 

به كورتی پهروهرده و خوێندن بهشێكی گرنگن لهو پرۆسه چاكسازییهی كه حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهنجامی دهدات، دهمانهوێت دڵنیابین كه قوتابییهكانمان و دامهزراوه ئهكادیمییهكانمان لهو ئاستهدا بن كه ببنه یارمهتیدهری پرۆسهی پێشخستن و گهشهپێدانی ژێرخانی ئابووریمان.

 

وهك ئاماژهم پێدا كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ماوهی دوو ساڵدا رووبهڕووی چهندین قهیران بووهوه، ئێمه بۆ رووبهڕووبوونهوهی ئهو دۆخه نهخوازراوه له جیاتی ئهوهی پهنا بۆ قهرزكردن ببهین و سهرهنجام بارگرانییهكی زۆر بۆ نهوهكانی داهاتوو دروست بكهین، دهستمان به چاكسازی كرد و لهسهریشی بهردهوام دهبین، چونكه له رێگهی ئهم چاكسازییه دڵنیاین دوارۆژێكی گهش لهبهردهم خهڵكی كوردستانه و وادهكات له داهاتووی خۆمان دڵنیا بین.

 

بهڕێزان لهم كۆنفرانسه چاوهڕێی ئهوه دهكهین، كه تیمی جێبهجێكاری ئهركهكان (Task Force) پێكبێن له ههموو پسپۆڕ و شارهزایان و مامۆستایان، به راوێژ و ههماههنگی لهگهڵ قوتابیان، بۆ ئهوهی بتوانین و سهیر بكهین بزانین له كوێ كێشهی خوێندن و فێركردنمان ههیه، له كوێش بههێزین، بۆ ئهوهی بتوانین ههم كێشهكانمان چارهسهر بكهین، ههم خاڵه بههێزهكانیشمان پتهوتر بكهین و زیاتریان بكهین.

 

پێویسته پهیوهندی نێوان قوتابی و مامۆستا پهیوهندییهكی خۆشهویستی بێت، قوتابی نهچێت بۆ خوێندن چونكه پێیوایه ئهركێكه و دایك و باوكی داوای لێدهكهن بچێت بۆ خوێندن، بهڵكو پێویسته بیهوێت بخوێنێت، خۆشهویستی و پهیوهندییهكی تهندروست لهگهڵ قوتابخانه و مامۆستاكانی خۆی دروست بكات، له ههمانكاتدا پێویسته مامۆستا و پسپۆرانیش كهشێكی وا دروست بكهن، كه قوتابی له قوتابخانه سڵ نهكاتهوه و به پەرۆشهوه تامهزرۆی ئهوه بێت، بگهڕێتهوه قوتابخانه و درێژه به خوێندن بدات.

 

ئێمه پێویستیمان بهو قوتابیانهیه، چونكه وێنای داهاتووی ئێمه له قوتابخانهكانی ئهمڕۆی ئێمه دهكێشرێت، ئهگهر بمانهوێ بزانین داهاتووی وڵاتهكهمان چۆن دهبێت پێویسته سهیری پهروهردهی خۆمان بكهین ئهمڕۆ، ئهگهر توانیمان پهروهردهیهكی تهندروست و باش بنیات بنێین، دڵنیا بن كه دهتوانین ئاییندهیهكی زۆر گهشتر بۆ وڵاتهكهمان دروست بكهین، پێشتر ههوڵێكی وا درا بۆ ئهوهی كه زۆر له گهنجهكانمان دڵسارد ببنهوه لهوهی كه پهیوهندییهكی خۆشهویستیان لهگهڵ وڵاتهكهیان ههبێت، پێویسته پهروهردهی ئێمه ئهم دیارده نادروسته رێكبخاتهوه و چاكی بكاتهوه.

پێویسته گهنجهكانی ئێمه خۆشهویستی وڵات لهناو ناخی دڵیان بچهسپێت، پێویسته رێز له مێژووی خۆیان بگرن، له مێژوو فێربین، بهڵام رێزگرتن له مێژوو بۆ ئهوهیه كه ئێمه بزانین له كوێوه هاتووین و چهند ئازارمان كێشاوه، به چ قۆناغێكی سهختدا تێپهڕیوین، چۆن دهتوانین رێگری له دووبارهبوونهوهی كارهساتهكانی رابردوو بكهین و ئاییندهیهكی گهشتر بینا بكهین.

من دڵنیام دهتوانین ئهوه بكهین، ئهگهر ئێمه توانیمان خۆشهویستی وڵات لهناو ناخی ههموو تاكێكی ئهم وڵاته و بهتایبهتی منداڵ و گهنجهكانمان بچهسپێنین. ئهمه ئهركی مامۆستایان و پسپۆڕانه، بۆ ئهوهی بتوانن بهم شێوهیه وانهكان بڵێنهوه كه ههموو لایهك یهكتریان خۆشبیوێت و رێز لهبیرو بۆچوونی جیاوازی ئایینی بگرن، رێز له جیاوازی ئهتنی لهناو ههرێمی كوردستان بگرن، رێز له ژینگهی خۆیان بگرن و بیپارێزن، من ئهو داوایهم له ئێوهی بهڕێز ههیه، لهم ئهركهدا كه ئهمڕۆ لهم كۆنفرانسه دهستیپێدهكهن، گرنگی بهم خاڵانه بدهن، بۆ ئهوهی بزانین كه له داهاتوودا ئێمه پێویستیمان بهم گهنجانهیه، كه دوای ئهوهی خوێندنیان تهواو كرد چۆن بتوانن سوود به كۆمهڵگهی خۆیان بگهیهنن، قوتابی كه له زانكۆش تهواو دهبێت دهبێ بزانێت چۆن خزمهتی وڵاتهكهی بكات، چۆن بتوانێت ئهم وڵاته بهرهو پێشهوه ببات، ئێمه هیچمان له وڵاتانی دیكه و خهڵكی دیكه كهمتر نییه، تهنیا ئیراده و فێربوونی پێویسته، داوا له مامۆستا بهڕێزهكان و پسپۆڕان دهكهین ههرچۆنێك بێت، ئهو سیستهمه پهروهرده تهندروستهمان بۆ دروست بكهن، بۆ ئهوهی نهوهی داهاتووی ئێمه، بتوانن وڵاتەکەمان بهرهو قۆناغێكی گهشتر و ئاوهدانتر ببات، دڵنیام دهتوانین ئهوه بكهین، ئهگهر بهیهكهوه ههموومان كاربكهین و به دڵ و به گیانهوه ههوڵی بۆ بدهین.

جارێكی دیكه من سوپاسی ئامادهبوونتان دهكهم، دهستخۆشیتان لێدهكهم و هیواداریشم ههر سهركهوتووبن.