سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای دهۆک دادەنێت
مەسرور بارزانی :
- کاردەکەین بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی بیانی بۆ به‌رهه‌می كوردستان بدۆزینه‌وه.
- سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه ئابووری و ته‌ندروستییه‌كان، بەڵام سوپاس بۆ خوا نه‌وه‌ستاوین و به‌رده‌وامیش ده‌بین و گه‌لێك پرۆژه‌ی مه‌زنترمان هه‌یه.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 20 ی ئەیلوول، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی لە قەزای سێمێل پارێزگای دهۆک دانا .
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی سایلۆیەکی مۆدێرن و عەمبارکردن و بەهەمهێنانی خۆراک و بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە تازەترین تەکنەلۆجیا و بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان. یڕۆژەکە بە بڕی زیاتر لە 121 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لەم پرۆژە ستراتیجیانە ، دروستکردنی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز بۆ كوردستان و دابینکردنی ئاسایشی خۆراکە.
ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی هێژا،
زۆر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان، خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران له پارێزگای دهۆك لێره‌ین، كه وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی و له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆرمان به‌و جۆره پڕۆژانه داوه.
ئه‌مه سێیه‌م پڕۆژه‌یه دوای هه‌ولێر و سلێمانی، ئه‌وڕۆش له پارێزگای دهۆك له قه‌زای سێمێل، ئه‌و پڕۆژه‌یه داده‌مه‌زرێت، هیوادارم ئه‌و پڕۆژه و هه‌موو پرۆژه‌كانی دیكه‌ش، زیاتر كاریگه‌ریی بكه‌نه سەر باشتركردن و بە هێزکردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان و خزمه‌تی خه‌ڵكی ئێمه بكات.
من ده‌ستخۆشی له هه‌ردوو كۆمپانیای خۆشناو و قه‌یوان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه ستراتیجییە و هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ی دیكه‌ش له هه‌ولێر و سلێمانی، هیوادارم هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
ئه‌و جۆره پڕۆژانه بۆ ئێمه گرنگن، چونكه ده‌بنه به‌هێزكردنی بنه‌مای ئابووری كوردستان كە به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر بچێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاسایشی خۆراكی وڵات دابین ده‌كات و بێ منه‌ت ده‌بین له هێنانی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه له ده‌ره‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، جووتیاری ئێمه دڵنیا ده‌كات، كه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌رده‌گیرێت و چیدیكه خه‌می ئه‌وه نه‌خۆن ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م هه‌بێت چی له به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكات، ئه‌م پڕۆژەیە له سایلۆ، كۆگا و ئاش پێكدێت و به‌رهه‌می خۆراكی دروست ده‌كات كه له دانه‌وێڵه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئه‌و پڕۆژه‌یه چه‌ندین ده‌رفه‌تی كار بۆ هاووڵاتییانی ئێمه ده‌ڕه‌خسێنێت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا سوودی لێوه‌ر بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی خۆیان لێره به‌كاربهێنن بۆ زیاتركردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
له‌سه‌ر حكومه‌ته كه پشتیوانی ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه بین و پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌رتی تایبەت و حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی تێكه‌ڵ بتوانن درێژه به‌و جۆره كاره هاوبه‌شانه بده‌ن، ده‌توانین ئایینده‌یه‌كی زۆر باشتری ئابووری بۆ خۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر جووتیارێك خه‌می ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌رهه‌می خۆی چی لێده‌كات، ئه‌وه زۆر هاریكار ده‌بێت، له‌لایه‌ن دیكه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هه‌بێت ئه‌و به‌رهه‌مه له جووتیارانمان وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش دیسان ده‌رفه‌تی كار ده‌ڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له جووتیاران وه‌رده‌گرن و بكرێته خۆراك و بگه‌ڕێندرێته‌وه بازاڕه‌كان.
كشتوكاڵ، یان چاندن، یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووری هه‌ر وڵاتێك، جیاوازی چاندن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهات ئه‌وه‌یه، كه چاندن هیچ كاتێك كۆتایی نایه‌ت، هه‌ر ساڵێك ده‌توانرێت دووباره ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر سوود له ته‌كنۆلۆجیای نوێ وه‌ربگیرێت به‌رهه‌مه‌كان ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌بێت.
ئه‌و جووتیاره‌ی گه‌نم ده‌چێنێت، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یگوازێته‌وه، ئه‌وه‌ی كۆگای ده‌كات یان پرۆسێسی ده‌كات، هه‌تا ده‌یگه‌یه‌نێته بازاڕ و ماركێت و ده‌ده‌نه هاووڵاتیان، ئه‌وانه هه‌مووی ده‌رفه‌تی كارن و ده‌ڕه‌خسێندرێن.
له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به هه‌موو جۆرێك پشتیوانی ئه‌و جۆره پڕۆژانه ده‌بین، چونكه ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، كه كوردستان بوارێكی زۆر زیاتری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌رچاوه‌ی ئابووری خۆمان زیاتر و فره‌چه‌شن بكه‌ین، نابێت ئێمه ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌ستین، مادام خودای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته و ئه‌و خاك و ئاوه به خێروبێره‌ی داوه‌ته ئێمه، ده‌بێت سوودی لێوه‌ربگرین و منه‌تبار بین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می چاندن، یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی پیشه‌سازیش بێت، زیاتر پێویستی ناوخۆیی دابین بكات، ده‌توانین هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكه‌ین، بۆیه ئێمه له چه‌ندین دیداری خۆمان له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتان، هه‌وڵمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕێكی بیانی ده‌ره‌وه بۆ به‌رهه‌می كوردستان بدۆزینه‌وه، ئه‌گه‌ر توانیمان به‌رهه‌می خۆمان بنێرینه ده‌ره‌وه دیسان ده‌بێته داهات و ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان بۆ پێشخستنی كه‌رتێكی دیكه یان زیاتركردنی خزمه‌تی ئه‌و كه‌رته، به‌وه‌ش ده‌توانین به‌كاریبهێنینه‌وه.
من داوا له ئێوه ده‌كه‌م، هه‌مووتان پشتیوانی ئه‌و جۆره پرۆژانه بن، ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی چ له پارێزگای دهۆك یان هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه له كوردستان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه سه‌رمایه‌ی خۆتان له كوردستان به‌كاربخه‌ن، بیر له پێشخستنی ژێرخانی ئابووری وڵات بكه‌ن، كوردستان گه‌لێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، بیروبۆچوونی فراوانمان بۆ پێشخستنی كه‌رتی ئابووری كوردستان هه‌یه، ته‌نیا پرسه‌كه ئه‌وه نییه كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌و كارانه بكه‌ن، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین، له هه‌مانكاتدا پێویسته وه‌كو حكومه‌ت دیدێکی گشتیمان بۆ پێشخستنی كه‌رتی ئابووری كوردستان هه‌بێت، ئه‌و روئیایه‌ش هه‌یه و پێمانخۆشه كاری هاوبه‌ش له نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت، له‌سه‌ر حكومه‌ت ئه‌ركه پشتیوانی و پارێزگاری له كه‌رتی تایبه‌ت بكات، له هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر كاری هاوبه‌شیش هه‌بێت له‌نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، دیسانه‌وه حكومه‌ت ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دیكه‌ش.
لێره‌دا هه‌مووان ده‌زانن چه‌ند سه‌رچاوه‌ی داهاتمان هه‌یه، یه‌كێك له‌وان ئه‌وه‌یه كه وه‌كو مافێكی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا دێت، ژێده‌رێكی دیكه‌ی داهاتی ئێمه، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه.
سه‌رچاوه‌ی دیكه به‌رهه‌م و داهاتی ناوخۆیه. ره‌نگه كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر نرخی نه‌وت نه‌بێت، چونكه بازارێكی جیهانییه. ناتوانین ده‌ستكاری نرخی نه‌وت بكه‌ین. له‌گه‌ڵ به‌غداش مه‌خابن، ساڵی رابردوو وه‌كو كارتێكی سیاسی و فشاری سیاسی بودجه‌ی هه‌رێمیان به‌كارهێنا، هه‌رچه‌ند مافی خه‌ڵك بوو، به‌ڵام پابه‌ندی ده‌ستوورییان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك جێبه‌جێ نه‌كرد. ئه‌مه چه‌ند مانگێكه به‌شێكی كه‌م وه‌ك بودجه بۆ هه‌رێم ته‌رخان كراوه و دێت، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش له گفتوگۆداین، كه ئه‌و به‌شه بودجه‌یه به‌رده‌وام بێت. بیریش له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، چۆن كاریگه‌ری خۆمان له به‌غدا زیاد بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌توانن، ئه‌و بواره وه‌ك كارتی سیاسی له دژمان به‌كار بهێنن. ئێستا هه‌ڵبژاردنمان له پێشه و نوێنه‌رانی هه‌رێم ده‌چنه په‌رله‌مانی عێراق، هیوادارم خه‌ڵكی ئێمه ئه‌و كاندیدانه هه‌ڵبژێرن، كه له به‌غدا داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئابووری كوردستان گرێدراوه به ئابووری جیهانه‌وه و ئه‌و ره‌وشه‌ی له به‌غداش ده‌گوزه‌رێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێكی به‌هێز و بەتوانامان له به‌غدا هه‌بێت به‌رگری له هه‌رێم بكه‌ن، بێگومان ره‌وشمان باشتر ده‌بێت.
خاڵی سێیه‌مش پێویسته ژێر خانی ئابووری خۆمان بنیات بنێین، به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ین، سامانێكی سروشتی زۆرمان هه‌یه و خه‌ڵكێكی به توانا‌مان هه‌یه، سوپاس بۆ خوا سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه ئابووری و ته‌ندروستییه‌كان نه‌وه‌ستاوین، به‌رده‌وامیش ده‌بین، گه‌لێك پڕۆژه‌ی مه‌زنترمان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر جێبه‌جێ بكه‌ین له هه‌موو پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كان، هیوامان ئه‌وه‌یه كوردستان نه‌ك ته‌نیا له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بەڵکو له ئاستی جیهان ببێته ناوچەیەکی پێشكه‌وتوو.
دووباره ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و هیوادارم سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بن و كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان بێت.