Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پێشانگای بەرووبوومی ناوخۆیی لە دهۆک دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 20 ی ئەیلوولی 2021 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، سەردانی پێشانگای ساڵانەی بەرووبوومی کشتوکاڵی ناوخۆیی ( ترێ و هەنگوین )ی لە شاری دهۆک کرد .
سەرۆکی حکومەت، بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەرکردەوە و دەستخۆشی لە جووتیارانی کوردستان کرد بۆ برەودان بە بەرووبووم و بەرهەمی خۆماڵی و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدان و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و پشتگیریکردنی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .