Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیا کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ محەمەد جەعفەر ئەلسەدر باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور کرا .