سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا دەکات
![](/media/11265/img_9199-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190420000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری لەندەن، پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا، بەتایبەتی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتەلکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان .