پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
ھەولێر، ھەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان ، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، جەخت لە بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان