سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی تورکیا دەکات
![](/media/14036/whatsapp-image-2022-08-23-at-42827-pm-1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190500000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هاکان کارەچای کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو .
سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسولی گشتیی تورکیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە کردووە . هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
کونسولی گشتیی تورکیا، ستایش و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی .