سەرۆکی ھەنگاریا ھەرێمی کوردستانی بەجێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی
![](/media/17380/whatsapp-image-2022-0-at-165304.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190610000000)
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 10ی دیسێمبەر،لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، سەرۆکی ھەنگاریا کاتالین نۆڤاک دوای سەردانێکی دوو ڕۆژە ، ھەرێمی کوردستانی بە جێھێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی.
لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ھەنگاریا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە و قوتابخانەی مێلتۆی نێودەوڵەتی لە قەزای عەنکاوەی سەر بە ھەولێر لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت کردەوە.