سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵاى کۆنگرێسی ئەمەریکا كۆبوونه‌وه
![](/media/10058/a2bfd7b4-de4b-4c45-939d-5e884616af54.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190370000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ شەممە 2022/2/19 له چوارچێوه‌ى چالاكييهكانيان له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵاى کۆنگرێسمانەکانی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتيی به‌ڕێز لیندسی گراهام کۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ڕه‌وشى عيراق به‌گشتى و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا.
شاندى كۆنگرێس دووپاتى كرده‌وه كه كۆنگرێس به بايه‌خه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزمان له‌نێواندا هه‌يه، به ڕه‌چاوكردنى ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دييانه‌ش كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، پێمانوايه ده‌بێ په‌يوه‌ندييه‌كانمان به‌هێز بمێننه‌وه و بره‌ويان پێبده‌ين.
به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاس و پێزانينيان بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى پشتگيرييان بۆ هه‌رێمى كوردستان به پێويست زانى بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
هەروەها باس لە بڕیاری ئەمدواییەی دادگای باڵای فيدرالى دەربارەی ياساى نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کرا كه خزمەتی سەقامگیریی دۆخی عيراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالى ناکات.