سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بەرگری ئیتالیا کۆبووەوە
![](/media/10041/img_7438-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190370000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 18ی 2022 لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتالیا کۆبووەوە.
لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا . جەخت لە سەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.