سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆدەبێتەوە
![](/media/10062/img_7484-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190370000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوکۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و گرنگیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات کرایەوە .