سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چێک دەکات
![](/media/9662/img_7120-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190360000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 1 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسولی نوێی چێک ، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک،لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن .
کونسولی گشتی نوێی چێک، سوپاسی ھەماھەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کردو ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی .