سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە باوکی دانەر دەکات
![](/media/7155/prime_minister_masrour_barzani_speech.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نەبەز ساڵح-ی باوکی دانەر کرد.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن سەبر و ئارامیی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
باوکی دانەر، بەناوی خۆی و بنەماڵەکەی، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد کە بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە و بەرپرسانی حکومەتی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەر.