سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێگەیشت
![](/media/9264/whatsapp-image-2021-07-10-at-43414-pm-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق وناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستان کرد .
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.