سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى له يه‌كگرتووى ئيسلامى کوردستان ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 6ی شوبات، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، پیرۆزبایی بيست و هه‌شته‌مين ساڵيادى ڕاگه‌ياندنی يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانی لە ئەمبنداری گشتی و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و لایەنگرانی يه‌كگرتووى ئيسلامى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە ناوی خۆی و سەرکردایەتی یەکگرتووەوە، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايیکردنی.