سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى له ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ده‌كات
![](/media/7134/prime_minister_masrour_barzani.jpg?center=0.31034482758620691,0.50180505415162457&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 6ی شوبات مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پیرۆزبایی له عيرفان عه‌بدولعه‌زيز ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان کرد بۆ دانانه‌وه‌ى به ڕابه‌رى گشتيى و سەرکەوتنی کۆنگرەی دوازدەی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى.
سەرۆکی حکومەت هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى خواست لە پێناو پەرەپێدانی ھەماھەنگیی و ھاریکاری نێوان لایەنەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمان.
ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی، به ناوى خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامييه‌وه، سوپاسی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییەکەی.