سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 18ی 2022 لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا . جەخت لە سەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا لە پێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.