سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆدەبێتەوە
![](/media/10069/img_7165-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190370000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەکانی لوبنان و هەرێمی کوردستان تاوتووێ کرا. هەردوولا جەختیان لە سەر پێویستیی و گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.