سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تۆماس ئیرندل سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پارتی ( CSU ) و ڕۆدریک کیسوێتەر لە پارتی (CDU )کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا تاووتوێ کرا و گرنگیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەردوولا دووپات کرایەوە و ئاماژە بە پێگەی هەرێمی کوردستان کرا وەک فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.