سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
![](/media/7134/prime_minister_masrour_barzani.jpg?center=0.31034482758620691,0.50180505415162457&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی 18ی شوباتی 2022 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاووشئۆغلۆ قسەی کرد و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواست کە بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەیتوانی بەشداری کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بکات .
وەزیری دەرەوەی تورکیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ھەواڵپرسینی سەرۆکی حکومەت دەربڕی