سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی دەکات
![](/media/10245/img_7668-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190380000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی جەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکاری سەربازی و پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا و گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپات کرایەوە .
شاندی سەربازی ئەمەریکی، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پێشڤەچوونەکانی یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگەیان کرد و جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە کردەوە.