پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)
![](/media/7134/prime_minister_masrour_barzani.jpg?center=0.31034482758620691,0.50180505415162457&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانتان قبول بکات و ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشیدا بەسەر ببەن.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەیی و ئاشتيدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان