سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان دەکات
![](/media/9503/img_6905-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190360000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 24 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی
یاوەری کرد کە لە سهرۆكى ئهنجومهنى دادوهريى لوبنان و ياريدهدهرى ئهمنيدارى گشتيى كۆمكارى عهرهبى پێکهاتبوو .
شاندی لوبنانی جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لوبنان لەبوارە جیاجیاکان کردەوە ، بەتایبەتی برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری دەسەڵاتی دادوەریی و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونەکانی یەکتر .
سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی گرنگیی دەسەڵاتیی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیی لە گەڵ دەسەڵاتی دادوەریی لوبنان دەربڕی.