سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دەکات
![](/media/13440/whatsapp-image-2022-07-20-at-40702-pm-1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190480000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلێمێنس زێمتنەر کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردووە ، ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داھاتوویدا.
کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، پێزانینی خۆی بۆ ھەماھەنگیی و ھاریکاری بەھێزی دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.