لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆکی حکومەت هاوخەمی لە گەڵ زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی ئێران دەردەبڕێت
![](/media/7155/prime_minister_masrour_barzani_speech.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ شەممە 23 ی تەمموز، لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئيبراهيم ڕەئیسی ، هاوخەمی خۆی لە گەڵ زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی لافاوەکانی شاری ئیستهبانی سەر بە پارێزگای فارس-ی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی چەندین کەس .
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی بە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و خەڵکی ئێران بەگشتی گەیاند بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بەبەهەشت شاد بكات و سەبرو ئارامییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.