پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی ١٤٤٤، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان داواکارین ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی بێت لە عێراق و ناوچەکەدا.
ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و کوردستانیش هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان