سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبووان د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەکات
![](/media/13057/img_0721-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190470000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی حوزەیران ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبووان د.کاوان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێجی یاسا و د.ئیدریس حەمەخان مامۆستا لە کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سەلاحەددین کرد کە دوێنێ لە کردەوەیەکی تاوانکاریدا گیانیان لەدەستدا.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاریان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.