سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا.
باڵیۆزی ڕۆمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.