پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
![](/media/9264/whatsapp-image-2021-07-10-at-43414-pm-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆم ڕاسپارد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک.
ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لەخەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت ڕادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک ڕێک دەخرێتەوە.
داواش لە دادگاکان دەکەم، چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن و دڵنیاشیان دەکەمەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاریان دەبین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
30ی حوزەیرانی 2022